کوردستانی
هیچ گەنجێک لەسەر ئاڵای کوردستان دەستگیر نەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لێپرسراوی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ئەو هەواڵانەی باس لە دەستگیرکردنی گەنجانی کەرکوک دەکەن لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان رەتدەکاتەوە.
عامر شوانی، لێپرسراوی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک راگەیاند: هیچ گەنجێک لەو گرووپەی بە ئاڵای کوردستانەوە چوونەتە بەردەم پەیکەری پێشمەرگە دەستگیر نەکراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو دیمەنانەی لەچەند میدیایەک بڵاوبووەتەوە، ساتی بڵاوەپێکردنی گەنجەکانە تاوەکو رێگای هاتوچۆی هاوڵاتییان بکرێتەوە و رێگری لە دروستبوونی گرژی بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە دەکات کە (کوڕ یان برا)ی لەلایەن هەر هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە دەتوانێت پەیوەندییان پێوە بکات تاوەکو ئازاد بکرێت هەرچەندە هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە".
ب ح

بیروڕا