کوردستانی

ئەم کەسانە لە سزاکان دەبەخشرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم کەسانە لە سزاکان دەبەخشرێن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم ئاشکرایکرد ئەو کەسانەی بەهۆی گرێبەستی ئەلیکترۆنییەوە نەیانتوانیوە مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن وادەکانیان بۆ درێژدەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند "بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو هاوڵاتییانەی کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە  کاتی خۆی و لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ ئەنجام بدەن  تاوەکو 2025/12/31، لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن".

ئەمە لە کاتێکدایە. زۆربەی هاوڵاتییان بەهۆی گۆڕانکاریی لە شێوازی ئەنجامدانی گرێبەستی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ رووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە و نەیانتوانیوە لە ماوەی دیاریکراودا مامەڵەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان ئەنجام بدەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan