کوردستانی

محەمەد حاجی مەحمود: پێویستە شاندەکانی هەرێم بگۆڕدرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەد حاجی مەحمود: پێویستە شاندەکانی هەرێم بگۆڕدرێن
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کابینەی نوێی حکومەت فاکتەری بەهێزن بۆ یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی کورد لە بەغدا و دەستەبەرکردنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "تاوەکو ئێستا زۆرێک لە کاربەدەستانی بەغدا لەپیلانگێڕی بەردەوامدان بۆ زەوتکردنی ماف و قووتی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

ئاماژی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە بڕیار لە گۆڕینی شاندەکانی دانووستان بدرێت، چونکە لەماوەکانی رابردوودا نەیانتوانیوە وەک پێویست نوێنەراتی گەلەکەیان بکەن و رێککەوتنەکانیان کۆنکرێتی نەبووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan