ئابووری

سبەینێ پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

سایلۆی هەولێر ئاشکرایکرد کە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتياران دەکەن لە زنجیرە چوار تاوەکو  زنجیرەی  780،  کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە و  بڕەکەی لە سەروو یان خوار 50 تۆن بێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم راگەیاند "بەشێكی تر لە پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە گەیشتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕی پارەكە 24 ملیار و 250 ملیۆن دینارە و ( نۆ ملیار و 500 ملیۆنی بۆ پارێزگای سلێمانی-یە، بڕی حەوت ملیار و 750 ملیۆنی بۆ هەولێر، بڕی حەوت ملیار دیناریش بۆ پارێزگا دهۆک) دابینکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan