ئابووری

فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کاراکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کاراکرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری رێکخستنی پسووڵەی خۆراک لە سلێمانی ئاشکرایکرد لەئێستادا ئەپڵیکەیشنی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک کارا کراوەتەوە و ئەو کەسانەی خۆیان لە سیستمەکە تۆمارنەکردبوو، دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسووڵەی خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند "قۆناغی خۆتۆمارکردنی بێبەرانبەر لە ئێستادا کۆتایی هاتوووە و هەر کەسێک ناوی خۆی تۆمار بکات دەبێت شەش هەزار دینار لە رێگەی ڤیزا کارتەوە بدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرەتا بۆ چاککردنی ناو یان ئەوانەی ناویان تۆمارنەکردبوو بۆ هەریەکەیان 11 هەزار دینار وەردەگیرا، دواتر کرایە شەش هەزار دینارە و هەرکەس خۆی تۆمار بکات، بەشەخۆراکی مانگانەی بۆ دەگەڕێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan