ئابووری

رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا نوێدەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا نوێدەكرێتەوە
مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایکرد رێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم بەغدا نوێدكرێتەوەو تاوەکو ئێستا هیچ كێشەیەكیان نەبووە و هەناردەی نەوت بەردەوامە.

حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند "رێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد لەچوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی عیراقدا ئەنجامدراوەو یاساكە ئەمساڵ كۆتایی دێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، رۆژانە 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووەو رێژەکەش بەرەو زیادبوون دەڕوات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan