ئابووری

زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد ئەو داتایانەی کە پێویستن بۆ سەلماندنی زەرەر و زیانەکان، لەرێگەی قائیمقامییەت و ناحیەكانەوە كۆكراوەتەوەو ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە.

عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند "تاوەکو ئێستا (11 ملیارو 545 ملیۆن و 910 هەزارو 250) دیناری چووەتەسەر هەژماری کۆمسیۆنەکەیان و رۆژی دووشەممە پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دەستپێدەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو مانگێکی تر ، هەژمارە بانکییەکەیان کراوە دەبێت، خێرخوازان دەتوانن هاوکارییەکانیان بگەیێنن، چاوەڕێین هەندێك بەڕێزی تر كە بەڵێنیان پێدابوون پشتیوانییەكانیان بخەنەسەر هەژمارەکەیان".

ئەوەشی خستەڕوو "چاوەڕێ دەکەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەپێی راپۆرتەکان و کاری لیژنەکان زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ قەرەبوو بکاتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan