عیراقی
دەروازەیەکی نوێ لەنێوان عیراق و ئێران دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق ئاشکرایکرد بەغدا و تاران لەسەر کردنەوەی دەروازەی نوێی سنووری گەیشتوونەتە رێککەوتن.
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان رایگەیاند " دەروازەی نوێی سنووری جیلات دەکەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای ئیلام و میسان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە کردنەوەی ئەم دەروازەیە، ژمارەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان عیراق و ئێران بۆ حەوت دەروازە لەنێوان هەردوو وڵات بەرزدەبێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە قۆناغی یەکەمدا، تەنها رێگە بە هاتوچۆی گەشتیاری دەدرێت، لە قۆناغی دووەمدا دەروازەکە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیش بەکاردەهێنرێت".
ب ح

بیروڕا