ئابووری

بەغدا نەوتی بۆ زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵ دابنیكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا نەوتی بۆ زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵ دابنیكرد
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بەغدا رەزامەندی لە سەر دابینیكردنی 200 هەزار لیتر نەوت بە شێوەی بێبەرانبەر بۆ قەزای چەمچەماڵ دەربڕیوەو بەسەر دوو هەزار خێزاندا دابەش دەكرێت كە بەهۆی لافاوەكەوە زیانیانلێکەوتووە.

دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "بە نوسراوێكی فەرمی كە 14ی ئەم مانگە ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی كردووە وەزارەتی نەوت، بڕی پێویست نەوتی سپی بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ دابینبکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سودانی رەزامەندی لەسەر داواکارییەکەیان دەربڕیوە بە پێدانی 100 لیتر نەوتی سپی بە بێبەرانبەر بۆ دوو هەزار خێزانی سنووری قەزای چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە".



ب ح
Qaiwan
Qaiwan