کوردستانی

مەکتەبی سیاسی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەکتەبی سیاسی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر سەبارەت فاندنی (میران بەکر) كارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند "کاتژمێر 12:30ی شەوی رابردوو میران بەكر بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد ئێکسبلۆرا رەنگی ڕەش، هاتووەتە کۆڵانی تەنیشت بارەگای مەکتەبی سیاسی و لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکاندا بووە و سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "میران بەکر لەلایەن پاسەوانەکانەوە ئاگادارکراوەتەوە کەوا ئەم شوێنە جێگای ئەو رەفتارە و وەستان نییە، بەڵام ناوبراو دابەزیوە و پەلاماری پاسەوانانی بارەگای مەکتەبی سیاسی داوە، بۆیە لە ئەنجامدا مەفرەزەی دەوریەی مەکتەبی سیاسی ناوبراویان بردووە بۆ ژوری ئەفسەری بەرپرس و لە کاتژمێر 12:43 شەو، براوەتە ژورەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای دڵنیابوونەوە لەوەی کە ناوبراو زۆر لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان بووە و دواتر ناسنامەکەی زانراوە، وە هەر خۆی داوای لێبووردنی لە پاسەوانانی بارەگا کردووە و بەڕێزەوە لە کاتژمێر 1:00ی شەو بارەگای مەكتەبی سیاسی جێهێشتووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan