عیراقی
پشکنینی DNA بۆ ئیزدییەکان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشکرایکرد بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای شەهیدان، هەڵمەتێکیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA تایبەت بە کوردانی ئێزدی سنووری پارێزگای نەینەوا دەستپێکردووە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند " لەرێگەی بەشی گۆڕە بە کۆمەڵەکانەوە، هەڵمەتێکی نیشتیمانییان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی و وەرگرتنی خوێن لە کوردانی ئێزدی پارێزگای نەینەوا دستپێکردووە، ئەویش بەمەبەستی دۆزینەوەو ناسینەوەی روفاتی کەسوکارەکانیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەڵمەتەمە خۆی لە ناسینەوەی روفاتەکان و پاشان رادەستکردنیان بە کەسوکاران و هەروەها ناشتنیان دەبینێتەوە، کە لە رابردوودا کەوتوونەتە بەرپەلاماری تیرۆریستانی داعش".
ب ح

بیروڕا