عیراقی
هۆشداریی بە عیراق دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت ئاشکرایکرد له ماوەی رابردوودا وڵاتێکی عەرەبی و دەزگایەکی هەواڵگریی رۆژئاوایی حكومەتی عیراق و لایەنە سیاسیەكانی لە هەڕەشە و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان ئاگادارکردووەتەوە.
رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە "ئەگەری ئەوە هەبوو هێرشەکان دامودەزگا حکومییەکان و گرووپە شیعەکان، حەشدی شەعبی، کۆگاکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک و کەمپەکانی مەشقکردن بکەنە ئامانج".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاستی هەڕەشەکان رووی لە هەڵكشان كردووە و راگەیاندنی پەیامەکانیش بە حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی عیراق باوەڕی بە دانانی چەكی لای گرووپەکان خێراتر کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەرپرسانی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی عیراق ئاگادارکراونەتەوە کە ئاستی هەڕەشەکان لەڕادەبەدەر جدییە، بەشێوەیەك ئیسرائیل گڵۆپی سەوزی لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە بۆ هەڵکراوە بۆ ئەوەی تاکلایەنە لە عیراق مامەڵە بکات".
ب ح

بیروڕا