عیراقی
مەترسی وشکەساڵی لەسەر عیراق بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
روانگەی عیراقی سەوز ئاشکرایکرد بڕی بارانبارین لە سەرتاسەری وڵات لەئاستی پێویستدا نەبووە و عیراق پێویستی بە دوو ئەوەندەی بڕی باران هەیە.
روانگەی عیراقی سەوز رایگەیاند "وشکەساڵی کاریگەری لەسەر ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست و زۆنگاوەکان هەبووە و پلانی کشتوکاڵی زستانە بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "عێیاق پێویستیی بە زیاتر لە 100 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، چونکە دابەزینی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات بووەتە هۆی دابەزینی کوالێت و زیادبوونی ئاستی ئاوی خوێ لە ئاوەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "رەنگە قەیرانی ئاو لە هاوینی داهاتوو لە عیراق خراپتر بێت تاوەکو ئەو رادەیەی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوەش هەبێت، چونکە بڕی ئەو بارانەی لەم دواییانەدا باریوە زۆر نییە".
ب ح

بیروڕا