کوردستانی

پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەرێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر جووتياران ئاگادار دەکاتەوە ئەمرۆ دابەشکردنی چەکی جوتياران لە زنجیرە (782) تاوەکو زنجیرەی (1129) دەستپێدەکات کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووەو پارەکانیان لە بانکی TBIوەردەگیرێت.

بەرێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر  رایگەیاند "هەموو ئەو جووتیارانەی کە زنجیرەکانیان لە نێوان ئەو دوو ژمارەیەی سەرەوەیە دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر  بکەن کە گەنمەکانیان لە سەرو یان خوار (50)تۆن بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت وە یان بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەم ساڵ بێت وە ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan