عیراقی

هەواڵگری عیراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵگری عیراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

دەزگای هەواڵگریی عیراق سەبارەت بە دەنگۆى هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی وڵاتەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەزگای هەواڵگریی عیراق رایگەیاند "هەواڵەکەی رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان دوورە لە راستییەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی عیراق هیچ نامەیەکی بەدەست نەگەیشتووە کە باس لە مەترسی کردەوەی سەربازیی دەرەکی بکات بۆ سەر وڵاتەکەی".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ئاسایشی نەتەوەییەوە هەیە دەزگاکانی راگەیاندن بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan