گێتی

عێراقچی: ئەمەریکا و ئیسرائیل لەپشت خۆپیشاندانەکانەوەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عێراقچی: ئەمەریکا و ئیسرائیل لەپشت خۆپیشاندانەکانەوەن
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد بەڵگەیان لەسەر دەستوەردانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ناڕەزایەتییەکاندا لەبەردەستدایە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "لێدوانەکانی ترەمپ دەستوەردانە لە کاروباری ئێران دوای هەڕەشەەکانی ترەمپ، ناڕەزایەتییەکانی ئێران  بۆ توندوتیژیی گۆڕاون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆربەی ئەوانەی لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە لە پشتەوە تەقەیان لێکراوە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دەزگا ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران نەکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی ئێران درێغی نەکردووە و دەستبەجێ گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەرانی بازرگانان و کاسبکاران کردووە و گوێی لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران گرتووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan