کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەڵگە ئامێز بۆ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنێرێت و رایدەگەیەنێت بێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ببڕدرێت، بەو پێیەی ئەوانیش بەشێکن لە فەرمانبەرانی عیراق، هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە بەغدا لە سێ مانگی ساڵی 2020 هیچ شاییستەیەکی دارایی بۆ هەولێر نەناردووە.

دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک بۆ ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ناردووە کە تیایدا بیانووی یاسایی هێندراوەتەوە کە دەیسەلمێنێت "نابێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ببڕدرێت، بەو پێیەی ئەوانیش بەشێکن لە فەرمانبەرانی عیراق".
لە پەیامەکەدا هاتووە "دەستوور زامنی مافی هاوبەشی کردنە وەک بنەمایەک بۆ دامەزراندنی سیستمی ئیتیحادی بۆ هەرێمەکان و پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان و دەبێ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر ئەم بنەمایە کار بکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بەغدا لە سێ مانگی ساڵی 2020 هیچ شاییستەیەکی دارایی بۆ هەولێر نەناردووە، ئەمە جیا لە قەرەبووی فەرمانبەران کە دەگاتە 452 ملیار دینار و لەلایەن ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەنایاسایی راگیراوە، هەروەها حکومەتی عیراق لە شوباتی ساڵی 2014 تا ساڵی 2019 هیچ شاییستەیەکی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە".