کوردستانی
ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی درێژدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ماوەی تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەلایەن بازرگانان و پێشانگاکانەوە هاوردەی هەرێم دەکرێت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند "بە مەبەستی کارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتییان، ماوەی یاسایی بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی لە 60 رۆژەوە بۆ 90 رۆژ درێژدەکرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارەکە لە چوارچێوەی رێنمایی ژمارە 14ی ساڵی 2025 دا دەرچووە کە تایبەتە بە هاوردەکردن و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان".
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر لەکاتی کرینی ئۆتۆمبێلێکی ژمارە کاتی هاوڵاتیی پێویست بوو ئؤتۆمبێلەکەی لەماوەی ( 60) رۆژدا تۆمار بکات بەڵام ئێستا ئەو ماوەیە درێژ کراوەتەوە بۆ (90) رۆژ.

ب ح
بیروڕا