کوردستانی
هەسەدە وەڵامی دەسەڵاتی جۆلانی دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەیاننامەکەی حکومەتی جۆلانی بۆ رێگری لە کۆچی هاوڵاتییانی دێرحافر رەتدەکەنەوە.
هەسەدە رایگەیاند "هۆکاری سەرەکیی پەککەوتنی کۆچی هاوڵاتییان، زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان و ئەو بۆردومانە بەردەوامانەیە کە لەلایەن چەتەکانی سەر بە دیمەشقەوە ئەنجام دەدرێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خودی دەسەڵاتەکەی جۆلانی بە فەرمی دەروازەکانی لەگەڵ ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا داخستووە، هەر هەوڵێکی دەسەڵاتی جۆلانیش بۆ کۆچپێکردنی زۆرەملێی هاوڵاتییان، بەپێی رێککەوتننامەی (4)ی جنێف و پەیڕەوی رۆما بە تاوانی جەن هەژمار دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییانی دێرحافر و مەسکەنە نایانەوێت ماڵەکانیان چۆڵبکەن، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن رێگری لەم جۆرە رەفتارە مەترسیدارانە بکەن".
ب ح

بیروڕا