کوردستانی

شەپۆلێکی تری بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی تری بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت لە مەودای 18 تاوەکو 20ی ئەم مانگە شەپۆلێکی تری بەفر و بارانبارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاواز، سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکەش دەریای ناوەڕاستە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند " بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی تری ساردی جەمسەری ئەگەری بەفربارین هەیە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری هەیە بەفربارین بۆ ناوچەکانی نزیک شاخەکانیش دابەزێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پلەکانی گەرما بەنزمی دەمێننەوە و کەش زۆر سارد دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دادەبەزێت بۆ خوار سفر و لەنزیک شاخەکان و ناوچەکانی تر نزیک سفر دەبێتەوە و سەڕەرای ئەم شەپۆلە، شەپۆلی تری زۆر باشی بەفر و بارانبارینی تر لەم مانگەدا لە ئارادایه".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan