کوردستانی
ئیلهام ئەحمەد: جۆلانی بەرپرسیارە لە پێشێلکردنی رێککەوتنەکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد دەسەڵاتی جۆلانی بەرپرسیاری یەکەمە لە پێشێلکردنی رێککەوتنی نێودەوڵەتیی کشانەوە لە دێرحافر و مەسکەنە.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند "هەسەدە دوێنێ رەزامەندیی لەسەر کشانەوە لە ناوچەکانی رۆژئاوای فورات نیشاندا، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی سەر بە جۆلانی بە شێوەیەکی ئاشکرا رێککەوتنەکەیان بەزاند".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی رێککەوتنەکە دەبوو لە ماوەی 48 کاتژمێردا هەسەدە لە دێر حافر و مەسکەنە بکشێنەوە، بەڵام چەتەکانی جۆلانی پێش تەواوبوونی ئەو وادەیە پەلاماری شەڕڤانانیان داوە".
ئەوەشی خستەڕوو "داوای لە هێزە نێودەوڵەتییە نێوەندگیرەکان دەکەن دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ رێگریکردن لە خراپتربوونی بارودۆخەکە و گەرەنتی پاراستنی گیانی شەڕڤانان بکرێت".
ب ح

بیروڕا