کوردستانی

تەندروستی هەڵەبجە داوای دامەزراندنی کارمەند دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی هەڵەبجە داوای دامەزراندنی کارمەند دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاشکرایکرد بۆ کردنەوەی چاودێریی ورد لە هەڵەبجە هەموو پێداویستییە لۆجستییەکانیان دابینکردووە و تەنها پێویستیان بە دامەزراندنی چەند کارمەندێکی تەندروستییە.

د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند "بۆ کردنەوەی بەشی چاودێریی چڕ پێویستیان بە دامەزراندنی 30 دەرچووی کۆلێژی بێهۆشکارییە و بۆ ئەو مەبەستە نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی ههەرێم کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کردنەوەی بەشی چاودێریی چڕ دەرفەت بە پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەریی دەدات کە زۆرترین نەستەرگەریی گەورە لە هەڵەبجە ئەنجام بدەن، بۆیە کارگەی دروستکردنی ئۆکسجینیان لەناو نەخۆشخانەکە دروست کردووە و ئۆکسجینی بەردەوام بەرهەمدەهێنێت".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan