کوردستانی
هەسەدە پڕوپاگەندەی چەتەکان بەدرۆ دەخاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەبارەت بە دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی زیندانی کەنیسە لە تەبقا لەلایەن چەتەکانی جۆلانییەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەسەدە رایگەیاند "سێ رۆژ پێش شەڕ وەک هەنگاوێکی بەرپرسیارانە و خۆپارێزیانە، هەموو زیندانییەکانیانی زیندانی کەنیسەیان لە تەبقە گواستەوە، بەڵام چەکدارانی دیمەشق ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردوەتەوە و بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی زیندانەکە دەکەن، ئەوەش دەریدەخات کە ئەوان پلانی پەلاماردانی زیندانەکەیان هەبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ دڵنیابوون لە ئاشکرابوونی تەواوی راستییەکانیان بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لایە و ئەوەش حاشاهەڵنەگرە بۆ ئەوەی ئەو چەکدارانە چ نیازێکیان هەبووە".
ب ح

بیروڕا