کوردستانی
ئیدارەی خۆسەر داوا لە هاوڵاتییان دەکات چەک هەڵبگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەندراوێکی سەبارەت بە پەلاماری چەتەکان و پێشێلکردنی رێککەوتنەکان لەلایەن جۆلانییەوە بڵاوکردەوەو داوای لە هاوڵاتییان کرد چەک هەڵبگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند "سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتییانە و "نیشاندانی نیازپاکی لە رێگەی کشانەوە لە هەندێک ناوچە، بەڵام دیمەشق سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە شەڕ و بژاردەی سەربازیی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا لە گەلەکەمان دەکەین بنەمای بەرگریی رەوا بکەنە بنچینە و شانبەشانی هێزە سەربازییەکانیان بووەستنەوە، شارەکانیان بپارێزن و بەشداری لە شەڕی پاراستنی شکۆمەندیدا بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "داوا لە هەموو چین و توێژەکانی گەلەکەمان، بەتایبەتی گەنجان دەکەین، چەک هەڵبگرن و ئامادەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر پەلامارێکی چاوەڕوانکراو لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانێ. پێویستە بزانین کە لەبەردەم شەڕی مان و نەمانداین و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان، تاکە بژاردە بەرگریی گەلە".
ب ح

بیروڕا