کوردستانی

ئەمڕۆ بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین دەستپێدەکات و دواینیوەڕۆ و ئێوارە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر سەرجەم ناوچەکان بەشێوەی نمەباران لە هەندێك کاتدا, لەگەڵ بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت". 

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
پیرمام : 3 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی     
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە :6 پلەی سیلیزی 
دهۆک :5 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 6  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8  پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan