کوردستانی

زیاتر لە 100 هەزار چەتە بۆ پەلاماردانی رۆژئاوا کۆکراوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 100  هەزار چەتە بۆ پەلاماردانی رۆژئاوا کۆکراوەتەوە
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئاشکرایکرد دەسەڵاتی جۆلانی هێزەکانی خۆی لە دەوروبەری ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردووەتەوە و پیلان بۆ پەلامارێکی بەرفراوان دادەڕێژن.

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە "لەئێستادا پەلاماری زیاتر لە 100 هەزار چەکداری بەکرێگیراو کە پێکهاتوون لە چەکدارانی سەر بە جۆلانی ، بەکرێگیراوانی ترو چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانیان دەستەوەستان نەوەستاون و دەیان کاروانی سەربازیی ئەو چەکدارانەیان کردووەتە ئامانج،  بەڵام هێزە نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانە هەڵناگرن کە دەکرێنە سەر گرتووخانەکانی تایبەت بە زیندانیانی داعش، کە ئەمەش مەترسیی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئەو رێکخراوەیە لێ دەکرێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan