کوردستانی

مافی چارەی خۆنووسین نادرێت، بەڵکو وەردەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مافی چارەی خۆنووسین نادرێت، بەڵکو وەردەگیرێت
مەودا میدیا-

نووسەر و چاودێرێکی سیاسی کورد لە بەریتانیا سەبارەت بە پەلاماری گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد دەبێت کورد لەو راستییە تێبگات کە مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی نادرێت، بەڵکو وەردەگیرێت.

دڵشاد موانی، نووسەر و چاودێرێکی سیاسی کورد لە بەریتانیا بە مەودا میدیای راگەیاند "کلیلی سەربەخۆیی کورد لە واشنتۆن نییە، بەڵکو لە ناوخۆی کوردستان و لە گۆڕینی هاوکێشەی بەرژەوەندییەکاندایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبێت کورد بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی وڵاتەکەی، جیهان ناچار بکات لەنێوان کوردستانێکی سەربەخۆ و سەقامگیر، یان ناوچەیەکی پڕ لە ئاژاوە و ململانێ یەکەمیان هەڵبژێرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan