کوردستانی
هەسەدە شەڕی مان و نەمان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری پەیەدە لە بەردەم نوێنەرایەتی رۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی ئاشکرایکرد داوا لە گەلی خۆمان لە هەر چوار بەشی كوردستان دەكەین پشتگیری گەلی رۆژئاوا بکەن، چونكە لەوێ شەڕی مان و نەمانی كورد دەكرێت.
جاویدان کەمال، نوێنەری پەیەدە لە باشووری كوردستان رایگەیاند "داوا لە گەلی كورد دەكەین پاڵپشتی رۆژئاوای كوردستان بكەن، دڵنیایی دەدەینە گەلەكەمان هەسەدە شەڕی مان و نەمان دەكەن و تاوەکو كۆتا دڵۆپی خوێنیان بەرگری لە كوردستان دەكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە كوردانە بانگەوازی لە گەلەكەمان لە ناوخۆ و دەرەوە دەكەین پاڵپشتی رۆژئاوای كوردستان بكەن، چونكە رووبەڕووی كۆمەڵكوژی بوونەتەوە لەلایەن چەتەكانی جۆلانییەوە كە یەك ئامانجیان هەیە ئەویش لەناوبردنی گەلەكەمانە".
ئەوەشی خستەڕوو "خواستی نەیارانی كورد لەناوبردنی دۆزی كوردە و نەیاری سەرەكی گەلەكەمان دەوڵەتی توركە و بە كردار پیلان دژی گەلەكەمان دەگێڕێت و بە هەموو هێزی پاڵپشتی چەتەکانی تەحریر شام دەكات".
ب ح

بیروڕا