کوردستانی
ئێزدییەکان پەیامێکی ئاڕاستیە بەغدا دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری بنەماڵەی قوربانیانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان ئاشکرایکرد نیگەرانن لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و دەسەڵاتی جۆلان بۆ رادەستکردنی زیندانەکانی داعش بە دیمەشق.
شێخ نایف جاسم قاسم، نوێنەری بنەماڵەی قوربانیانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان رایگەیاند "داوا لە بەغدا دەکەن رێوشوێنی پێویست و بەپەلە بگرێتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکانی عیراق لەگەڵ سوریا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رادەستکردنی ئیدارەی زیندانەکان و کەمپەکانی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی داعش، مەترسییەکی جددیە بۆ سەر پێکهاتەی ئێزیدی کە هێشتا برینەکانی ساڕێژ نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو "هۆشداریی دەدەنە حکومەتی عیراق و نەتەوەیەکگرتووەکان، نابێت رێگە بدرێت مێژووی تاڵ و هێرشە قێزەونەکانی ساڵی 2014، داعش دووبارە ببنەوە، پاراستنی ئێزیدییەکان ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە".
ب ح

بیروڕا