ئابووری
قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ ئاشکرایکرد ئەمڕۆ خاوەن دوکان و کۆگا بازرگانییەکان لەگەڵ بەشێک لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان قەرەبوو دەکرێنەوە.
عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "تیمەکانیان بە وردی بەدواداچوونیان بۆ زیانی دوکان و کۆگا بازرگانییەکان کردووەو قەبارەی زیانەکانیان خەمڵاندووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ پێداچوونە بە سکاڵاکان 10 تیمیان رەوانەی ئەو کەس و شوێنانە کردووە کە سکاڵایان هەبووە و ئەمڕۆش 285 دوکان و شوێنی بازرگانی، 112 ئۆتۆمبێل هاوکاریی دەکرین لەگەڵ 132 کەسی تر کە سکاڵایان هەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ هاوکاریی 36 کەیس دەکرێن کە بڕەکەی دوو ملیار و نیو دینارە، پێشتر لەلایەن تیمەکانیانەوە هاوکاریی کراون بەڵام سکاڵایان کردووە، تیمەکانیان سەردانیان کردوون و هاوکارییەکانیان کە لە خوار 500 هەزار دینارەوە بووە، بۆیان زیادکراوە".
ب ح

بیروڕا