گێتی
لیندسی گراهام: تورکیا بەردەوام ئامادەیی هەیە لە سوریا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سیناتۆرێکی کۆمارییەکانی ئەمەریکا لەبارەی پێشهاتە نوێیەکانی سوریا ئاشکرایکرد بەشداریی تورکیا لە پەلاماردانی کورد و رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق جێگەی پرسیار و گومانە.
لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمەریکا رایگەیاند ""هاوبەشییان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە سەرکردایەتی هەوڵەکانی شکستپێهێنانی داعش و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی کردووە، هەمیشە بەرژەوەندییەکی گرنگی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بووە لە سوریا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەمەریکا ساڵانێکی زۆر شانبەشانی هەسەدە كە زۆرینە کوردن، کاریان کردوە بۆ لەناوبردنی داعش، هەربۆیە پرسیاری زیاترە لە تێگەیشتن کە ئایا ئایا تورکیا و هێزەکانی بەشدارییان لە پەلامارەکانی چەند رۆژی رابردوودا کردووە".
ب ح

بیروڕا