کوردستانی

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ سەرجەم شۆفێرانی شاری سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ سەرجەم شۆفێرانی شاری سلێمانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە شاری سلێمانی دابەزی لە سبەینێ ئێوارەکەیەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە سەرجەم بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی وتەبێژی بەنزینخانەکانیش دەڵێت "بەپێی بەرنامە  کار دەکەین لە دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین".

بە‌همەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سبەینێوە دابەزینی نرخی بەنزین روودەدات لەسەرجەم جۆرەکانی بەنزین بە پاراستنی کوالێتیەکەیانەوە".

وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی ئاشکراشی کرد "بەنزینی نۆرماڵ دەبێت بە 500 دینار و بەنزینی محسن دەبێت بە 600 دینار و بەنزینی سۆپەر دەبێت بە 675 دینار". 

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بەرنامەیەکمان هەیە چەندین ساڵە لەسەر ئەو بەرنامەیە کار دەکەین لە دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و کاتێک دابەزین لە بۆرسەی جیهانی روودەدات کاریگەری لەسەر ئێرەش دروست دەکات و نرخی بەنزین دادەبەزێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان