عیراقی
كازمی: لە وادەی خۆی حكومەتی نوێی عیراق پێكدەهێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە وتارێكیدا وەك سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق، مستەفا كازمی رایگەیاند، لە وادەی یاسایی خۆیدا كابینەكە پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكرێت.
مستەفا كازمی، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق لە وتارێكیدا رایگەیاند "بەرنامەی كاری حكومەتەكەی كۆتایی پێهاتووە و واژۆی لەسەر بەرنامەكە كردووە و پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی كردووە".
ئەو باسی لەوەشكردووە "لە وادەی دیاریكراوی یاسایی خۆیدا، تەواوی كابینەكەی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات بۆ ئەوەی ئەنجومەنەكە كۆبوونەوەی تایبەتی لەسەر بكات و متمانەی پێ بدات".
هەفتەی رابردوو لیستی ناوی كاندیدانی كابینە وەزارییەكانی كازمی بڵاوكرانەوە، بەڵام لایەنە شیعییەكانەوە ئەو ناوانەیان رەتكردەوە و داوایان لە كازمی كرد كە ناوی دوبارەو وەزیری ئێستا لە كابینەكەی نەبێت.