کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگە بە خەرجکردنی بڕە پارەیەک نادات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەرتی تەندروستی لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆمەڵێک کەموکوڕی هەیە لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بڕە پارەیەک بۆ کەرتی تەندروستی تەرخانکرا، بەڵام بەڕێوبەری تەندروستی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت کەرتی تەندروستی ناتوانێت بەو پارەیە پێداویستی پزیشکیش بکڕێت.
سازان ئیبراهیم، بەڕێوبەری تەندروستی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕە پارەیە دراوە بە ئیدارەی شار بۆ رووبەڕبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بەپێی ئەو رێنمایانەی کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە هاتووە لەگەڵی ئەو پارەیە بۆ کەرتی تەندروستی نییە و تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە کەرەنتینەن و تووشبووی کۆرۆنان".
ئاماژەی بەوەشکرد "کەرتی تەندروستی ناتوانێت بەو پارەیە پێداویستی پزیشکیش بکڕێت، چونکە ئەو پارەیە دراوە بە ئیدارەی شار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
جێگای ئاماژەیە، له سهرهتای سهرههڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له قەزای دهربهندیخانی سهر به پارێزگای سلێمانی ژمارهیهك توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران، دواتر وهزیری تهندروستی حكومهتی ههرێمی کوردستان سهردانی سنوورەکەی کرد و بڕی 200 ملیون دیناری بۆ تەرخانکردن، بەڵام تاوەکو ئێستا کەرتی تەندروستی هیچ سوودێکی لەوپارەیە نەدیوە.