کوردستانی

کەسێک لەنزیک ماڵی خۆیان گیان لەدەست دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک لەنزیک ماڵی خۆیان گیان لەدەست دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی بێتواتە سەر بە قەزای رانیە هاوڵاتییەك بۆهۆی هەورە بروسڪەوە گیانی لەدەستدا و بەپێی وتەی کەسوکارەکەی لە نزیک ماڵی خۆیان بووە.

رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ڪاتژمێر 5:00 ئێوارە هاوڵاتیەك بەناوی (م.ا.ح )تەمەن 31 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی کۆمەڵگای شکارتەی سەربە ناحیەی بێتواتەی سەربە قەزای رانیە گیانی لە دەستدا".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "بە وتەی ڪەس و ڪارەڪەی ناوبراو لە نزیك ماڵی خۆیان بە هۆی بەرڪەوتنی هەورە بروسڪەوە گیانی لەدەستداوە".

رائید شۆڕش وتی "دوای ئەنجامدانی  توێڪاری تەرمەڪە لە پزیشڪی دادوەری رانیە تەرمی ناوبراو رادەستی ڪەس و ڪاری ڪرایەوە، هەروەها پەڕاوی لێڪۆڵینەوە بۆ روودواەڪە ڪراوەتەوەو لێڪۆڵینەوە لە رووداوەڪەش بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان