کوردستانی
هەنگاوە فەرمییەکان بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەی لامەرکەزی دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەنگاوە فەرمییەکانی بۆ ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی دەستپێکرد، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی کاتی دروستکرا کە لە 9 ئەندامی ئەنجومەن پێکهاتووە و نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی تێدایە.

بەپێی فەرمانی ژمارە 290 کە 30ی نیسانی 2020 دەرچووە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی کاتی دروستکردووە کە لە 9 ئەندامی ئەنجومەن پێکهاتووە و نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی تێدایە، بەپێی ناوەڕۆکی فرمانەکە ئامانج لەدروستکردنی لیژنەکە ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی ئیداری و مالیە بۆ سنوری جوگرافی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەپێکدێت لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ئیدارە راپەڕین.
جێگای ئاماژەیە، پێشتریش 14 ئەندامی ئەنجومەن بە یاداشتێک داوای دروستکردنی لیژنەکەیان کردووە بەمەبەستی ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی ئیداری و مالی وەک ئەوەی لە رێککەوتنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ھاتووە بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بەڵام تائێستا ئەم کابینەیە ھیچ ھەنگاوێکی بۆ ئەو مەبەستە نەناوەو ھاوڵاتیان و یەکە ئیداریەکان بەوھۆیەوە گرفتی زۆریان بۆ دروستبووە.