کوردستانی

قەدەغەی هاتووچۆ درێژدەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەدەغەی هاتووچۆ درێژدەكرێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمشەو هەینی، كۆتایی بەو وادەیە دێت كە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ قەدەغەی هاتووچۆ دیاریكربوو، تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، وادەكە درێژدەكرێتەوە و رێكاریش دەگیرێتەبەر و كۆرۆنا كۆنترۆڵ نەكراوە و مەترسیش هەیە.

هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێمان وایە قەدەغەی هاتووچۆ ئەمشەو كۆتایی نایەت و ئەو وادەیە بۆ چەند رۆژێكی تریش درێژدەكرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تۆماركردن ئەو چەند حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و هەولێر بە تایبەتی، وا دەكات بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ وەك ئەوەی ئێستا هەیە كە لە كاتژمێر 6 بۆ 12ی شەوە بمێنێتەوە و بۆ چەند رۆژێكی تریش بەردەوام بێت".

هەروەها وتی "ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆنترۆڵدا نییە، دەكرێت لە هەندێ شوێن رێوشوێنەكان توندتر بكرێنەوە، بەڵام پێشتر وتمان دەبێت هاوڵاتیان خۆپارێزی بكەن، بەڵام پابەند نەبوون، بۆیە بە باشی دەزانین وا بمێنێتەوە و مزگەوت و كافێ و نادی و چێشتخانەكان نەكرێنەوە".

هەر بۆیە بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمی بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ بدات و لەو چوارچێوەیەشدا كۆمەڵێك ڕێنمایی و بڕیاری نوێ بدرێن.

بەپێی دواین وادە كە 2ی ئایار دیاریكرابوو، بڕیارە لە سبەینێوە شەممە، كۆتایی بە قەدەغەی هاتووچۆ بێت، بەڵام بەپێی لێدوانەكەی تەندروستی سلێمانی ئەو وادەیە درێژ دەكرێتەوە و بەردەوام دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان