کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا_

‏‏‎سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جەژنی کرێکاراندا رایدەگەیەنێت، کرێکاران داهاتوو بونیاد دەنێن، لە پێناو کوردستانێکی گەشەکردوو دەبێت بەر لەهەر کەس گوزەرانی کرێکاران باشبکرێت، مافە یاساییەکانیان دەستەبەر بکرێت. لەم بۆنەیەدا دەستی ماندووبوونتان دەگوشین و بەڵێنی هاوپشتیتان بۆ دووپات دەکەینەوە.

‏‎بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بە ناوی سەرۆکایەتی حزبەوە لە پەیامێکدا دەڵێت "ئێمە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان خۆمان بە بەشێک لەخەباتی ئێوە دەزانین بەو پێیەی هەوێنی هەموو گۆڕانێکن بەرەو نوێگەری و ئاوەدانی و ھاوشانتان ھەنگاودەنێین ".

‏‎هەروەها "کرێکاران و رەنجدەران و جوتیاران، بنکەی جەماوەریی فراوانی یەکێتیین، ئێمەش لەم پێناوەدا هەوڵەکانمان بۆ باشکردنی گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چڕ کردۆتەوە و بەهیمەتی هەموو لایەک بە جۆش و خرۆشەوە بەڵێنی نوێبوونەوەی یەکێتییمان داوە،".

باس لەوەشکراوە "نوێکردنەوەی یەکێتیش دەبێتە داینەمۆی گۆڕانێک لە کۆمەڵگەدا، ئەمەش بۆ سودی گشتی و لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکدا دەبێت..

‏‎ئەوەش باسکراوە "لەم بۆنەیەدا ھاوتەریب لەگەڵ دروشمی (کرێکارانی جیهان یەکگرن)، خوازیارین کرێکاران و رەنجدەران و جوتیاران پێکەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و دیموکراسی بدەن لە پێناو بەدیھێنانی مافە پیشەییەکانتان و یەکێتیش داکۆکیکارو پارێزەری بەدیھێنانی خواستەکانتان دەبێت چونکە، بەیەکێتیی ریزەکانی گەل هەموو سەرکەوتنەکان بەدیدێن"

لە کۆتایشدا هاتووە "لەرۆژی جەژنی کرێکاراندا تەئکید دەکەینەوە لەوەی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانی یەکێتیی ریزەکانی گەل و خەباتی کرێکارانە، دووبارە پیرۆزبێت (1)ی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکاران".

Qaiwan
Qaiwan