کوردستانی
لەم ناوچەیە تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەكی تر تووشی كۆرۆنا بوو لە ناوچەیەكی سەر بە رەواندز.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، ئافرەتێکی تەمەن ٢٥ ساڵە، دانیشتووی گووندی کاولۆك سەر بە قەزای رواندوز، خێزانی تووشبووێکی پێشووە".