کوردستانی
بڕیار لەسەر دەوامی سبەینێ درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی رۆژئاوای شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دەوامی سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن چاوەڕێی بڕیاریحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین و دەشڵێت، پێم وانییە كاتەكە گونجاو بێت بۆ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان.
بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی رۆژئاوای شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "چاوەڕێی دوایین بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین لە بارەی دۆخی ئێستا هەرێمی كوردستان و دەستپێكردنەوەی دەوام و كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن".
وتیشی "تا حكومەت بڕیار نەدات هیچ دەسەڵاتێكمان نییە لە بارەی دەوامی سبەینێ، بەڵام پێم وایە دۆخەكە لە بار نییە بۆ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، چونكە قوتابخانەكان رێژەیەكی زۆر منداڵیان تێدایە و ناكرێت تێكەڵ بكرێنەوە".
بەپێی دوایین بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 2ی ئایار كە دەكات سبەینێ شەممە، راگرتنی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگاو فەرمانگەكان كۆتایی دێت، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ بڕیار لەسەر درێژكردنەوەیان بدرێت.