کوردستانی
مەلا بەختیار لەسەر ئەم هاوڵاتیانە هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نوسینێكدا بە بۆنەی جەژنی كرێكارانەوە دەڵێت "ناكۆكی نێوان كارو سەرمایەو چەوساندنەوەی چینایەتی هێشتا بەردەوامە، هێشتا سەرمایەداری دەستبەرداری چاوچنۆكی نەبووە، تەنها شێوازەكەی گۆڕیووە، هەر بۆیە، نەك دادپەروەری لەجیهاندا، بەدی نەهاتووە، بەڵكو چەوساندنەوەی چینایەتی لە زۆر وڵاتدا، جیاوازیەكی كەمی لەو سەردەمەی سەرەتاكانی سەرخستنی سەرمایەداری هەیە. بەتایبەتی لە وڵاتانی دواخراودا".
ئەو نوسیویەتی "ئێستا، 5 ملیۆن كرێكار لە ئۆروپاو 12 ملیۆن لە رۆژئاواو 125 ملیۆنیش لە ئاسیاو وڵاتانی ئۆقیانوسی ئارامدا هەیە، تێكڕای هێزی كار لەجیهاندا 3 ملیار و 300 ملیۆن كەسە، واتا: نیوەی بەشەریەت، هێزی كاری بیرو بازون كەچی هێشتا، چەوساندنەوەی هێزی كار بەهۆی نەبونی دادپەروەریو دەوڵەتی خۆشگوزەرانەوە، درێژەی هەیە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ، نە چینی كرێكاران هێزێكی یەكگرتو-پیشەیی ناوكۆییان هەیەو نە هێزی كاری جیهانیش، نهێنی وزەی خۆیان دەزانن، بۆ دژایەتی خاوەن كارو حكومەتە ستەمكارەكان، هەتا دادپەروەری بەدی بهێنن".
هەروەها دەڵێت "كۆمپانیا زەبەلاحەكان، لە تەواوی جیهاندا، نەك درێژەپێدەری چەوساندنەوەی چینایەتین، بەڵكو ژینگە تێكدەرو قەلاچۆكەری گەلانیشن، بەهۆی بەرهەمهێنانی چەكی كوشندەیانەوە ئەم كۆمپانیایانە، بێباك بوون لەئاستی ناڵەی بەشەریەتو، بێباندنی سروشتو، سوتماكی دارستانەكانو، ناو بەناو، هەڵایسانی زریانو تۆفانی دەریاو ئۆقیانوسەكانیش؛ كە قوربانیەكانی كەمتر نەبون لە قوربانی "كۆرۆنا"، بەڵام رەوشتی چاوچنۆكی سەرمایەداری، هەر درێژەپێدانی قازانجو بەرهەمهێنانی زیاترو زۆرتری تەكنەلۆژیاو كاڵای چەشناوچەشنی مرۆڤایەتی پروكێنەر بوون؛ هەتا گەیاندیانە ئەم دۆخەی لە ئازاری ئەمساڵدا، پەتای كۆرۆنا سەریهەڵداو حكومەتەكانی دوچاری شۆكی حوكمڕانی كرد".