کوردستانی
بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی دووبارە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی تووشبوون لە هەولێر و سلێمانی رێنمایی نوێ بۆ هاوڵاتیان دەردەچێت و چەند شوێنێكیش بە داخراوی دەمێننەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە "لە چەند ناوچەیەك بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای هەولێر رێنمایی و رێوشوێنەكان بۆ چەند شوێنێك كە تووشبوون بە كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە رێوشوێنی توند دەگیرێتەبەر".
هەروەها "جارێكی تر ئەگەری درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ بەو شێوەی ئێستا هەیە".
لە لایەكی ترەوە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ بە هەمان شێوەی ئێستا درێژ بكاتەوە تا 10ی ئایار.
هەروەها تەواوی هۆڵەكانی ئاهەنگ و مەی خواردنەوە و چایخانە و مەلەوانگە و سەنتەری مەساج و گازینۆ و كافتریاكان و تەواوی ئەو شوێنانەی نەكراونەتەوە.