کوردستانی
هەواڵێكی خۆش بۆ موسڵمانان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئەمڕۆ هەینی بڕیاریدا بە كردنەوەی دەرگای مەككە و مەدینە بەڕووی سەردانیكەرانی ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هەردوو شوێنەكە داخرابوو.
لە راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتە هاتووە "دەرگای ماڵی خودا و پەیامبەری ئیسلام، پێغەمبەر محەمەد (د،خ) بەڕووی زیارەتكاران دەكرێتەوە و موسڵمانان دەتوانن سەردانی بكەن".
ئەو بڕیارەی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە كاتێكدایە ماوەی مانگێك دەبێت مەككە و مەدیینە منەوەرە بەڕووی موسڵمانان و عومرەكاران داخراوە لە پێناو خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.