مەودا کەناڵ
غەزالی دەریای ئاواز و هونەری عیراقی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە هەتیوی گەورەبووە
بە وتنی یەکەم گۆرانی خۆی بە عیراقییەکان ناسان
بە هەتیوی گەورەبووە
بە وتنی یەکەم گۆرانی خۆی بە عیراقییەکان ناسان
چاوپێکەوتنێک بە هەموو وڵاتانی عەرەبی دەناسێنت
هونەرماندێکە بە موال دەستی پێکرد
ئەو هونەرمەندە نازم غەزالییە
هونەرماندێکە بە موال دەستی پێکرد
ئەو هونەرمەندە نازم غەزالییە
نازم غەزالی لە ساڵی ١٩٢١ لە خێزانێکی کەمدەرامەت و باوکێکی شۆڕشگێڕو دایکێکی کوێر لە گەڕەکی حەیدەرخانە لە شاری بەغدا لە دایکبووە، باوکی دەمرێت و بە هەتیوی گەورە دەبێت، بە هاوکاری مامی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو دەکات و دەچێتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە بەر هەژاری پەیمانگای پێ تەواو ناکرێت و دەچێتە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئارد کاردەکات و پاشان پەیوەندی دەکات بە گرووپی شانۆی زبانیە دەوردەبینێت لە شانۆی ئەسحاب عقول و فەتح باب لموقەدەس.
چیرۆکی هاوسەرگیریەکەی
سەلێمە پێشنیازی هاوسەرگیریی بۆ غەزالی دەکات
سەلێمە پێشنیازی هاوسەرگیریی بۆ غەزالی دەکات
لە ساڵی ١٩٥٨ غەزالی لەگەڵ هونەرمەندی عیراقی سەلیمە موراد هاوسەرگیری دەکات سەرەڕای جیاوازییەکی زۆری تەمەنیان
سەلیمە موراد، یەکێک بووە لەو ژنانەی لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردوو گۆرانیبێژێکی سەرکەوتوو بوە و شارەزایەکی باشی لەمەقاماتی عێراقی هەبووە لەخێزانێکی ارستۆکراتی و دیانەتی جولەکە بوە ولە بغدا لەساڵی 1905 له دایکبوە
سەلیمە عاشقی سیماو کەسێتی و دەنگی غەزالى دەبێ غەزالى گەنجێکی قۆزی دەنگ خۆشی خاوەن جەماوەرە بوو، خاتوو سەلیمە مورادیش توانای دەنگی و شارەزایی لە مقام و گورانی عێراقی دا کەم تر نەبوو لەغزاڵی، سەلیمە هەرکات کارێکی هونەری لەگەل غەزالی هەبوایە خۆێ لێ نزیکدەکردەوە دەیویست ئەو عەشەی لای خۆیەتی لای غەزالیش دروستی بکات.
غەزالی حەز لە دەنگی کام هونەرمەند دەکات
پێش ئەوەی وەک هونەرمەند دەربکەوێت کاریگەری چەند هونەرمەندێکی لەسەر بووە بەردەوام گوێی لێ گرتوون گۆرانییەکانیانی لەبەرکردووە رۆژانە لەسەر کار لەبەر خۆیەوە دەیوتەوە، ئەوانیش خانمە هونەرمەند ئوم کلسوم و فورید ئەترەش و محەمەد بن وەهاب
یەکەم گۆرانی تۆماردەکات
نازم هەر لەمناڵیەوە بەشداری گروپی گۆرانی و موسیقای هونەری قوتابخانەکەی دەکات ، لەبەر دەنگە خۆشەکەی، مامی ڕێگری لێ دەکات گۆرانی بلێی وپێدەڵێت ئەوە لەناو بنەماڵەی ئێمەدا عەیبەیە ئەم هۆکارەش دەبێتە هۆی بەجێهێشتنی ماڵی مامی، دوای وازهێنانی لە پەیمانگا دەچێتە رادێوی بەغدا یەکەم گۆرانی لە ساڵی١٩٤٢ بە ناوی (هلا هلا) تۆماردەکات کە پێشتر لەسەر شانۆ وتبویی، ئەمە سەرەتاو ناوبانگێکی مەزن دەبێت بۆ درەوشانەوەی غەزالی و ناوبانگ دەردەکات و دەنگە خۆشەکەکەی لە گوێی گوێیگراندا دەزرنگێتەوە خەڵکی بە تاسەوە بوون بۆ گوێگرتن لە موالەکانی، ئەم گۆرانییە دەروازەی ناساندنی دەنگی بە عیراقییەکان بوو پاشان دەرفەتی بۆ دەڕەخسێت و دەچێتەوە پەیمانگای و بەشی شانۆ تەواو دەکات، لە ساڵی ١٩٤٨ پەیوەندی دەکات بە گرووپی مەوشوحات کە کۆمەڵێک هونەرمەندی پیاو و ژن دایان مەزراندبوو لەم گرووپەدا غەزالی دەرفوتی تۆمارکردنی کۆمەڵێک گۆرانی بۆدەڕەخسێت و ناوبانگی زیاتر دەردەکات وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە رۆژی بەختی دەردەکەویت.

ناوبانگی زیاتر دەردەکات، لە وڵاتانی تری عەرەبی دەناسرێت
دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنێکی بە شێوەی زنجێرە لە گۆڤاری نەدیم لە ساڵی ١٩٥٢ لە ژێر ناونیشانی بەناوبانگترین گۆرانیبێژانی عەرەب کە خوێنەرانی سەرسامکرد و ناوبانگەکەی عیراقی تێپەڕاند و لە وڵاتانی تری عەربی غەزالی ناسرا، لە دوای ئەم جاوپێکەوتنە دەرفەتی بەشداریکردنی لەچەند ئاهەنگێک بۆ دەڕەخسێت و گەشتی چەند وڵاتێکی دراوسێی عیراق دەکات بۆ چەند ئاهەنگێک

کام هۆنراوانەی دەکرد بە گۆرانی
غەزالی لە هەڵژاردنی هۆنراوە بۆ گۆرانییەکانی دەگەڕا بۆ ناوبانگترین هۆنراوەبێژ لەوانەش ئیلیا ئەبو مازی ئەحمەد شەوقی و ئەبی فراس حمدانی و موتەنبی
غەزالی لە هەڵژاردنی هۆنراوە بۆ گۆرانییەکانی دەگەڕا بۆ ناوبانگترین هۆنراوەبێژ لەوانەش ئیلیا ئەبو مازی ئەحمەد شەوقی و ئەبی فراس حمدانی و موتەنبی
لە باناوبانگترین گۆرانییەکانی
زیاتر ئەو گۆرانیانەی ناسراون و غەزالی پێناسرا لە دڵی گوێگرەکانیدایە ئەوانیش (مەیحانە مەیحانە، ئەقولووەقەد ناحەت بیقوڕبی، تالعەت من بیوت ئەبوها، یا ئوم لعیون لسود، عەیەرتەنی بلشەیب)
مردنی غزالی چیرۆکێکی بێ کۆتایی
مردنی غزالی چیرۆکێکی بێ کۆتایی
غەزالی خۆشەویستییەکی لە رادەبەدەری هەبووە بۆ عەبدولکریم قاسم دوای کۆتایی هاتنی کودەتا سەربازیەکەی ١٩٥٨ کۆتایی مەلەکی لە عیراق گۆرانی بەسەر عبداڵکریم قاسم دا وت ئەمەش کەمێک کوشتنەکی گوماناوی دەکات
دوای گەشتی بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپا لەگەل سەلیمە مورادی خێزانی بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک و دیداری رۆژنامەوانی لە بەرواری ٢٠/١٠/١٩٦٣ دەگەڕێتەوە لوبنان و لە هۆتێل نۆرماندی شەوێک دەمێنێتەوە بۆ بەیانیەکەی بە ئۆتۆمبیل دەگەڕیتەوە بەغدا بۆ شەوی دواتر و لە نیوەی شەودا وەفات دەکات هۆکارەکەی دیار نییە چۆن و کێ دەیکوژێت یان خۆی مردووە بە هۆی نەخۆشیەوە یان کوژراوە بە هۆی خۆشەویستی عەبدولکریم قاسم.
https://www.youtube.com/watch?v=Gg9Np4rjAsQ