کوردستانی
مستەفا کازمی کوردی فەرامۆشکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکێنانی حکومەتی نوێی عیراق لیستی ناوی وەزارەتەکانی رادەستی پەرلەمانی عیراق کرد بەبێ ناوی کوردەکان، هاوکات په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سائیرونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در رایدەگەیەنێت هیچ گرێنتییه‌ك نییه بۆ تێپه‌ڕاندنی پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی.
مەشعان جبووری، پەرلەمانتاری پێشووی عیراق درەنگانی شەوی رابردوو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیبووی "پێش تۆزێك مستەفا كازمی لیستی ناوی وەزارەتەكانی رادەستی پەرلەمانی عیراق كرد بەبێ ناوی كوردەكان"، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی وتەکانی جبووری پشتڕاست نەکراوەتەوە.
هاوکات جه‌مال فاخر، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سائیرونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "هیچ گرەنتییه‌ك نییه بۆ تێپه‌ڕاندنی پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا کازمی، هەروەها له‌وانه‌یه هه‌ندێك كوتله‌ی سیاسی له دوا چركه‌ساته‌كاندا هه‌ڵوێستی خۆیان بگۆڕن".
جەمال فاخر باسی لەوەشکردووە "دیاریكردنی كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی كازمی مانای ئه‌وه نییه كه پێكهاته‌ی حكومه‌تی نوێ له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت".
جێگای ئاماژەیە، رۆژی 9ی نیسانی 2020 سەرۆک کۆماری عیراق مستەفا کازمی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بڕیارە لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی عیراق بڕیار لەسەر کابینەکەی بدات.