کوردستانی

منداڵێک بە بلۆک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێک بە بلۆک کوژرا
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە ناحیەی زوماری سەر بە پارێزگای نەینەوا منداڵێکی تەمەن 8 ساڵ دوای چونە دەرەوەی لەماڵ و دیارنەمانی بە کوژرای دۆزرایەوە کە بە بلۆک کوژراوە لە مزگەوتێکی ئەو ناحیەیە.

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنی لە ناحیەی زوماری سەر بە پارێزگای نەینەوا منداڵێک لەکاتی چوونە دەرەوە بۆ دوکان بۆ ئەوەی شت بکڕێت دیارنامێنت شەوی رابردوو تەرمی منداڵەکە لە مزگەوتێکی ناحیەکە دەدۆزرێتەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە، منداڵەکە بلۆک دراوە بە سەریدا کوژراوە لەناو مزگەوتەکەدا کە تەمەنی ئەو منداڵە 8 ساڵانە و نازانرێت لەلایەن کێوە ئەو کارە کراوە.
Qaiwan
Qaiwan