کوردستانی
شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند، کە سەرجەمیان دانیشتووی قەزای سۆرانن و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و ئافرەتێکە".
ئاماژە بەوەشکراوە "تووشبووەکان دانیشتووی قەزای سۆرانن لە گەڕەکەکانی برایەتی و 26 گوڵان و کۆمەڵگای گەڵالە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون".