کوردستانی
کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ ئەم مانگە دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو 15ی ئایار ئەو پلانەی کە هەیە بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان هەر وا بەردەوام دەبێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد قەیرانی دارایی کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر کاری وەزارەتەکەیان.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەرنامەی پێدانی کارەبا لەمانگی ئایاردا بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو 15ی ئایار ئەو پلانەی کە هەیە بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان هەر وا بەردەوام دەبێت کە ماوەی 20 بۆ 21 کاتژمێرە، بەڵام لەدوای 15 ئایار ئەو کاتەی دەوام دەستپێدەکاتەوە و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین ئەو کاتە بەپێی ئەو دۆخە ئابووری ئێستا هەرێمی کوردستانی تێدایە و بەپێی بەرهەمهێنانی کارە بڕیار لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا دەدەین بە هاوڵاتییان".
لەبارەی ئەوەی قەیرانی دارایی تاچەند کاریگەری دەکاتە سەر کارەکانی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکرد "نەبوونی داهات لە هەرێمی کوردستان چۆن کاریگەری لەسەر حکومەت دەکات بێگومان کاریگەری لەسەر وەزارەتێکی وەک ئێمەش دروست دەکات، چونکە بەشێکی کارەکانمان بەپێی ئەو لە 8% کە لە داهاتەکەی خۆمان خەرجی دەکەین بێگومان کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەرمان ".
هەروەها سەبارەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک وتەبێژی وەزارەتی کارەبا وتی "بەهۆی ئەوەی دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان راگیراوە لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی کارەبا و کارمەندەکانی دەوام ناکەن بۆیە بەستنی پێوەری زیرەک راگیراوە، لەدوای کردنەوەی دەوام کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین بڕیار دەدەین کەی دەست بەکارەکان بکرێتەوە".