کوردستانی
ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پڕۆسەیەکی گرنگ دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و گرتنەبەری رێکاری تەندروستی پرۆسەی خوێندن راوەستا لە خوێندنگا و زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم، بۆیە بڕیار درا پرۆسەی خوێندن بکرێت بەشێوەی ئۆنلاین، هەروەها ئەمڕۆ لە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕۆسەکە دەکەوێتە کار تاوەکو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "دڵنیایی دەدەینە خوێندکاران خوێندنی ئەمساڵیان نافەوتێت".
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ژمارە 4 و 5ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە بەسەرپەرشتی وەزیری خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرۆک زانکۆکان بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانسی بەڕێوەچوو و ژمارەیەک بڕیاری گرنگدرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەبوو ئەگەر 2ی ئایاری 2020 واتە ئەمڕۆ رەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاسایی نەبووەوە پڕۆژەی خوێندنی ئەلکترۆنی بەشێوازی پاڵپشتکاری بۆ تەواوکردنی ئەو بەشە کەمەی خوێندنی ئەمساڵ، بۆیە لەئەمڕۆوە پڕۆسەی خوێندنی ئەلکترۆنی لە تەواوی زانکۆ حکومی ئەهلییەکان بەشێوەیەکی فەرمی دەستیپێکردووە".
ناوبراو وتی "دڵنیایی دەدەینە خوێندکاران کە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵیان بەهیچ شێوەیەک ناوفەوتێت و بە تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەلکترۆنی خوێندنی ئەمساڵیان سەرکەوتوودەبێت، هەروەها وەزارەت دەسەڵاتی داوەتە زانکۆکان بۆ لەبەرچاوگرتنی سیستمی خوێندن و ئەو تایبەتمەندی و جیاوازیانەی هەیانە پلانی تایبەت بە زانکۆکەی خۆیان دابڕێژن و پێش 1ی ئەیلول 2020 پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی 2019 بۆ 2020یان تەواوکردبێت".