کوردستانی

سبەی دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بڕیاردراوە سبەی دەروازەی سنووری پشتە جارێكی دیكە بكرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند دەروازەیەکی سنووری داخران پشتەش یەکێک بوو لەو شوێنانە.

بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان، سبەی 3/5/2020 دەروازەی پشتە (سەرتەك) دەكرێتەوە و جوڵەی بازرگانی دەست پێدەكاتەوە.

لە نوسراوەکەشدا هاتووە "پێویستە لەکاتی کردنەوەی مەرزەکە سەرجەم رێنمایە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەو بکرێت".

جێگای ئاماژەیە، لە هەفتەی رابردوودا هەردوو دەروازەی سنووری کێلێ و تەوێڵە بە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرانەوە.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان